کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ١٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ چه‌ند شاری ئێران

قوربانی بوونی ١٤ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ چه‌ند

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی ڕێبه‌ندان، ١٤ كرێكار له‌ شاره‌كانی برووجن، ئیسفه‌هان و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دووكانێكی پیتزافرۆشی له‌ تاران تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون. له‌ شاری ئیسفه‌هان دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٢٦ و ٢٧ ساڵ له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕازی شه‌هڕه‌زا، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و به‌هۆیه‌وه‌ كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ بۆ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ كرێكارێك له‌ كاتی كاركردندا له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی برووجن ده‌ستی له‌ نێوان ئامێركی سه‌نعه‌تی دا گیری كرد و به‌سه‌ختی بریندار بوو. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌ له‌ شاری برووجن، چوار كرێكاری شاغڵ له‌ كارگه‌ی پاڵاوتنی ڕوون به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ سووتان و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.