ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، په‌ره‌ستارانی ئێران له بانگه‌وازێكدا داویان له ته‌واوی هاوكاره‌كانیان كرد كه بۆ ڕۆژی ٢٨ی ڕێبه‌ندان له سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و مان بگرن.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه، په‌ره‌ستاران له تاران و ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٠ی به‌یانی له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی بێهداشت كۆده‌بنه‌وه و له شارستانه‌كانی ئێرانیش په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان بڕیاره له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆببنه‌وه. په‌ره‌ستاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیزافه‌كاری، زیادكردنی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دامه‌زراندنی په‌ره‌ستاری نوێ، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یین.