ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی به‌شاگرد و دانیشتووی شارستانی توربه‌ت له به‌لووچستان به ناوی “دادۆڵڵا به‌لووچ” له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، “دادۆڵڵا به‌لووچ” له ناوچه‌ی ئابسهری سه‌ر به شارستانی تۆربه‌ت له‌لایه‌ن دوو ماتۆڕسواره‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه.