به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “مه‌رزیه فارسی”، “فرووغ ته‌قی پور”، “ڕاحله ڕاحمی پور” و “كازم عه‌لینژاد بارانلوو” به‌هۆی بێبه‌شكرانیان له ده‌رمان ناجێگیره.
“مه‌رزیه فارسی” و “فرووغ ته‌قی پور” ماوه‌ی ١٧٠ ڕۆژه كه ده‌ستبه‌سه‌ر و په‌روه‌نده‌سازیان بۆ كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندان جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ئه‌و دوو چالاكه سیاسی به تۆمه‌تی “به‌غی” له دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌فشاری به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزای قورس به‌سه‌ریاندا بسه‌پێنن. هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندرووستی “ڕاحله ڕاحمی پور” چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین به‌هۆی گیرۆده‌بوونی به چه‌ند نه‌خۆشی و بێبه‌شكران له ده‌رمان ناجێگیره و پێویستی به ده‌رمانی خێرا له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ ناردنی “كازم عه‌لینژاد بارانلوو” بۆ نه‌خۆشخانه دژایه‌تی ده‌كه‌ن و گیانی ئه‌و چالاكه سیاسیه‌یان خستۆته مه‌ترسیه‌وه.