کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “ئارمیتا پاویر” چالاكی خوێندكاری له‌ ته‌ورێز

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ئارمیتا پاویر چالاكی خوێندكاری له‌

“ئارمیتا پاویر”، چالاكی خوێندكاری له‌ زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئازه‌رشاره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ٢٢ مانگ و ١٧ ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

“ئارمیتا پاویر” له‌ خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٢وه‌ له‌ زیندانی ته‌ورێز به‌ند كراوه‌ و له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. ناوبراو به‌ تۆمه‌تی “بێڕێزی به‌ ڕ‌ێبه‌ری” به‌ ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندان و به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به‌ ١٥ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه‌.