ماوه‌ی ٧٢ ساعه‌ته پێنج ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری” له تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندراون و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
هێزه ئه‌منیه‌كانی تاران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی “دواڕۆژی ئابووری” و پێنج ڕۆژنامه‌وانیان به ناوه‌كانی “عه‌لی ته‌سنیمی”، “نیكان خه‌بازی”، “مێهرداد عه‌سه‌گه‌ری”، “بێهزاد به‌همه‌ن نژاد” و “عه‌لی میرزاخانی” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. ئێستا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج ڕۆژنامه‌وانه نێگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن و به‌دواداچوونه‌كانیان تا به ئه‌مڕۆ ئاكامێكی نه‌بووه.
