“سه‌عید جده‌ماڵزاده” چالاكی ئازه‌ری خه‌ڵكی ته‌ورێز، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر ماڵی “سه‌عید جه‌ماڵزاده” و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لووپه‌لی شه‌خسی ناوبراودا گرتووه. شایانی باسه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركران و ڕفاندنی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئازه‌ری له ئێران ده‌ستیپێكردووه و ئه‌و ڕه‌وه‌نده درێژه‌ی هه‌یه.