ڕۆژی سێشه‌ممه ١٧ی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی شاری ئه‌راك بۆ جارێكی دیكه دژ به پیسكردنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌و شاره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به وته‌ی ناڕازیان، سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ندی ئه‌راك بووه‌ته هۆی پیسبوونی هه‌وای ئه‌و شاره و به‌وهۆیه‌وه گیانی هه‌زاران منداڵ و به‌ساڵاچوو كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌وه. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی ئه‌راك به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم نیشان دا و خوازیاری ڕاگرتنی سووتاندنی مازۆت له وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون.