“ئه‌حمه‌د شه‌كه‌رچی” ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانیاری گرووپی كۆمه‌ڵایه‌تی زانكۆی به‌هه‌شتی تاران، به بڵاوكردنی ئیبلاغیه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌كه‌رچی” یه‌كێك له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی به كۆمه‌ڵی مامۆستایانی زانكۆ دژبه به‌ندكرانی خوێندكاران له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا بوو. له‌و كاته‌وه ده‌وڵه‌تی سێزده‌هه‌م ده‌ستبه‌كار بووه، نزیكه‌ی ٦٠ مامۆستای زانكۆ به بیانووی جۆراوجۆر له‌سه‌ركار ده‌ركراون، ڕه‌وندێك كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا په‌ره‌ی سه‌ندووه.