کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانی تاران

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانی تاران له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بڕیاره‌ له‌ ڕۆژانی داهاتوودا جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگاییكردنی ئه‌و ٨ به‌ندكراوه‌ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ بچێت.

پاش كوژرانی ئاخوندێکی به‌سیجی به‌ ناوی “ئارمان عه‌لی وردی”  له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران، په‌ره‌نده‌یێك ساز كرا و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “مێهدی حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ موحاره‌به‌ و هاوكاری له‌ كوشتنی ئه‌و به‌سیجیه‌ تۆمه‌تبار كرا. “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ هاوكاری له‌ كوشتن تۆمه‌تبار كران. “میلاد ئارموون” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به‌ موحاره‌به‌ و هاوكاری له‌ كوشتنی ئه‌و بسیجیه وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی تۆمه‌تبار كراوه‌. “حسێن نێعمه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به‌ هاوكاری له‌ كوشتن و “مێهدی ئیمانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به‌ موحاره‌به‌ و هاوكاری له‌ كوشتن تۆمه‌تبار كراوه‌. هه‌روه‌ها “نه‌وید نه‌جاڕان” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ هه‌ر دوو به‌ هاوكاری له‌ كوشتنی ئارمان تۆمه‌تبار كراون و ئێستا گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.