به‌پێی ڕاپۆرتی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به ناوه‌كانی “سه‌جاد ئیمان نژاد” و “ڕه‌ها پورئیبراهیم” له زیندانه‌كانی ئێڤین و مه‌شهه‌د ناجێگیره و پێوه‌یستیان به مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “سه‌جاد ئیمان نژاد” نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ری سه‌ختی هه‌یه و به‌هۆی دۆخی خراپی بێهداشتی و ڕیفاهی زیندان، باری ته‌ندرووستی تێكچووه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه خۆده‌بوێرن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێكی زیندانی مه‌شهه‌د به ناوی ڕه‌ها پورئیبراهیم” كه ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ندكرانی تێپه‌ڕ ده‌كات، قاچێکی ئیلتهابی كردووه و به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه. “ڕه‌ها پورئیبراهیم” ١٦ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌ده‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.