ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندان، كچان و كوڕانی ئازادیخوازی تاران بۆ ڕێزگرتن له یادی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌دا تراكتیان بڵاو كرده‌وه.
پاش له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، شه‌پۆلێك له ناڕه‌زایه‌تی شاره‌كانی ئێران و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی گرته‌وه. له وڵاتانی ئورووپایی كارزارێك له‌ژێر ناوی “نا بۆ ئێعدام” ده‌ستی پێكرد و چه‌ندین كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه چوو. له زیندانی ئڤێین ٦١ به‌ندكراوی ژن دژبه سزای ئێعدام ده‌ستیان دایه مانگرتن و ده‌یان چالاكی سیاسی، كرێكاری و مه‌ده‌نی پشتیوانیان له‌و هه‌ڵمه‌ته كرد. له شاره‌كانی ئێرانیش كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند و له شاری تاران بۆ ڕێزگرتن له یادی به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و و ڕێگری له ئێعدامی به‌ندكراوانی دیكه، سه‌دان تراكت له نێو شه‌قامه‌كاندا بڵاو كرایه‌وه.