ڕۆژی هه‌ینی ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌تی فه‌لاتی قاڕه‌ی بێهرێگان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیای وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، بهكرهدهوهدهرهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، له‌سه‌كار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، وه‌لانانی جیاوازی له نێوان پیشه‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.