ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ده‌یان چالاكی سیاسی،مه‌ده‌نی، كرێكاری و به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو په‌یوه‌ست به مانگرتنی ٦١ ژنی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ١١٢ موعه‌لیمی شاغڵ و خانه‌نشینكراو، چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی له به‌یاننامه‌یه‌كدا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به مانگرتنی ٦١ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین دژبه ئێعدام ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ئه‌میرحسێن مورادی” و “عه‌لی یوونسی”، “ئه‌سغه‌ر شیری” به‌ندكراوی سیاسی پێشوو و “حه‌میدڕه‌زا دۆرستكار” خۆپێشانده‌ری مه‌حكووم به‌زیندانی خه‌ڵكی بێهبه‌هان له چه‌ند په‌یانی جیاجیادا په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌و هه‌ڵمه‌ته ڕاگه‌یاندووه.