ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، “مێهدی یه‌راحی”، “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب”، “ڕه‌زا سه‌لمانزاده”، “فاتمه گورابی” دایكی “زۆهره سه‌رو” و “ڕه‌زا محه‌ممه‌د حسێنی” به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به مانگرتنی ٦١ به‌ندكراوی ژنی ئه‌و زیندانه دژبه ئێعدام ڕاگه‌یاندووه.
پاش له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی”، ٦١ به‌ندكراوی ژنی زیندانی ئێڤین ڕایانگه‌یاند كه دژبه سزای نامرۆڤانه‌ی ئێعدام مان له خواردن ده‌گرن، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، “جوانا ته‌یمه‌سی” و “ماریا مه‌حموودی” هاوژینه‌كانی “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ده‌ستیان دایه مانگرتن، هاوكات بنه‌ماڵه‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” و “سپیده قوڵیان” په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون و “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان”، “تووماج ساڵحی”، “مێهدی یه‌راحی” و كۆمه‌ڵێكی دیكه له به‌ندكراوانی سیاسی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. مانگرتووان ڕایانگه‌یاندووه چیتر نابێت هیچ گه‌نجێكی ئێرانی ئێعدام بكرێت و ئه‌و حوكمه نائینسانیه ئه‌بێ به گشتی هه‌ڵوه‌شێته‌وه.