كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆك له شاری ته‌به‌س ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆكی ته‌به‌س ڕێژه‌ی مه‌زایا، پاداش، ئیمكاناتی ڕیفاهی و یارمه‌تیه غه‌یره نهخدییهكانی كه‌م كردووه و به‌شێك له كرێكارانی به ته‌واوی له مه‌زایا بێبه‌ش كردووه. به‌وته‌ی كرێكاران، به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه هۆكاری ئه‌و كاره‌ی بۆ كه‌می سه‌رچاوه‌ی دارایی گه‌ڕاندۆته‌وه له حاڵێكدا ئه‌مساڵ به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردوو دوو هێنده داهاتی بووه.