ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێه‌ندان، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی مه‌هدی له تاران له ئاست به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی ئه‌و قوتابخانه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، هێزه ئینتزامییه‌كان به‌گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ندین قوتابی ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخان كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كچانه‌ی هیدایه‌تی تاران دوو شیفته، شیفتی به‌یانی كچانه و شیفتی دوانیوه‌ڕۆی به‌ناوی مه‌هدی به‌هۆی هاتووچۆی مێترۆ كوڕانه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی مه‌دره‌سه بووه‌ته هۆی تێكه‌ڵبوونی كاروباری هه‌ر دوو شیفتهكه و بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه. كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه نه‌یانتوانیوه دۆخه‌که هێور بكه‌نه‌وه، هێزه ئینتزامییهكانیان بانگ كردووه و چه‌ندین قوتابی به‌هۆی گازی فرمێسك‌ڕێژ ژاراوی و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.