ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” له ئینستاگرام ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان ڕایگه‌یاند: ٦١ به‌ندكراوی ژنی ڕاگیراو له‌زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران و به مه‌به‌ستی ڕێگری له‌و سزا نا ئینسانیه مانگرتن له خواردنیان ڕاگه‌یاندووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی ڕێبه‌ندان، “محه‌ممه‌د قوبادلوو” و “فه‌رهاد سه‌لیمی” له‌لایه‌ن كۆماری په‌ت و سێداره‌وه ئێعدام كران. ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراو ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له نێو كۆمه‌ڵگای ئێران و جیهان به‌دوای خۆیدا هێنا. ڕۆژی ڕابردوو ژنانی سیاسی و بیرمه‌ندی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام له ئێران ڕایانگه‌یاند كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانه‌وه مان له خواردن ئه‌گرن.