له ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی گه‌نجی خه‌ڵكی شیراز له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی كوژراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، ژنێكی گه‌نج له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به بیانووی كێشه‌ی خێزانی هه‌ڵاواسراوه و گیانی له‌ده‌ست داوه. پاش ئه‌و ڕووداوه بكوژه‌كه خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس كردووه و ڕایانگه‌یاندووه كه له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ خۆشكه‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌ی بووه و كوشتوویه. شایانی باسه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا، ژنكوژی وه‌كوو دیارهدهیێكی باوی لێ هاتووه و زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به بیانووی كێشه‌ی خێزانی ده‌كوژرێن له ئه‌سڵدا به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس كوژراون و بوونه‌ته قوربانی كولتووری پیاوسالاری.