“نه‌رگس مه‌نسووری” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین كه ماوه‌ی ٢٣ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌وتكردنی وه‌سیقه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕێبه‌ندان به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.
“نه‌رگس مه‌نسووری” له واژوكارانی به‌یانیه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی خامنه‌ییه كه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڕیاری به زه‌وتكردنی ماڵی دایكی ئه‌و به‌ندكراوه دا كه بۆ وه‌سیقه داینابوو. نه‌رگس له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا مانی له خورادن گرت و ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ٢٣ ڕۆژ مانگرتن تووشی خوێنبه‌ربوونی گه‌ده بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی پارس له شاری تاران كرا.