شه‌وی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتۆ‌مبێلی دوو خوێندكاری زانكۆی برووجێردیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، خوێندكارێكی كچ به ناوی “ئه‌میرپور” گیانی له‌ده‌ستداوه و خوێندكارێكی كوڕ به‌سه‌ختی بریندار بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی برووجێرد سه‌ره‌تا باتۆمیان كێشاوه به ئۆتومبێلی ئه‌و دوو خوێندكاره و كاتێك سه‌رنشینانی ئۆته‌مبێله‌كه هه‌ڵهاتوون ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا خوێندكارێكی كچ به ناوی “الف- ئه‌میرپور” گیانی له‌ده‌ست داوه و خوێندكارێكی كوڕ به ناوی “م- جه‌لالیفه‌ر” به‌سه‌ختی بریندار بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه برینداره‌كه باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له به‌شی تایه‌به‌تی نه‌خۆشخانه‌ی برووجێرد خه‌وێندراوه.