به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی ئێران، خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی هه‌مه‌دان به ناوی “شه‌هاب به‌یات” له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “شه‌هاب به‌یات” پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. له ڕۆژانی ڕابردوو حوكمی زیندانی ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.