شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانبار، سێ سووختبه‌ر له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی ڕاسه‌ك، زاهدان و جه‌كیگور گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار سووختبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “مه‌جید حه‌مه‌لی” و “عارف قه‌لجایی” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێل له جاده‌كانی ڕاسه‌ك و زاهدان گیانیان له‌ده‌ست داوه. له ڕووداوی سێهه‌م دا له مێحوه‌ری جه‌كیگور به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل پێنج سوورختبه‌ری به‌لووچ به‌سه‌ختی بریندار بوون كه یه‌كێكیان به ناوی “موحسن دوڕزاده” پاش گواستنه‌ه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست داوه.