کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی به‌ حه‌بی برنج له‌ ئیسفه‌هان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی به‌ حه‌بی برنج له‌ ئیسفه‌هان 4

به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی ئیسفه‌هان ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی ژاراویبوون به‌ حه‌بی برنج له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ شێوه‌یێكی مه‌ترسیدار به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له‌ ٩ مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢، سه‌رجه‌م ١٩ كه‌س له‌ ڕێگه‌ی خواردنی حه‌بی برنجه‌وه‌ كۆتاییان به‌ ژیانیان هێناوه‌ كه‌ ١٧ كه‌سیان پیاو و دوو كه‌سیان ژن بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ له‌ چاو ساڵی ڕابردووی به‌ شێوه‌یێكی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه‌ و ئه‌گه‌ر دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و شێوه‌یه‌ بمێنێت كاره‌ساتی لێ ئه‌كه‌وێته‌وه‌.