به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “فاتمه(موژگان) ته‌دریسی” و “مه‌ریه‌م جه‌لال حسێنی” دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی كه‌چوویی كه‌ره‌ج، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره، هه‌ر یه‌كه‌وه به شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆیان مه‌حكووم كراون.
ئه‌و دوو چالاكه سیاسیه سه‌ره‌تای خه‌رمانانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و كۆتاییه‌كانی خه‌رمانان، بۆ زیندانی كه‌چوویی گوازرانه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی به تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ شه‌ڕ و كوشتن”، “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات”، ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” سه‌رجه‌م به ١٢ ساڵ زیندان مه‌حكووم كردووه.
