ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی جیرۆفت له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمه‌ینی جیرۆفت ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی په‌ره‌ستاران، وێڕای نه‌دانی حه‌قده‌ست، پێنج مانگ ئیزافه‌كاری و كارانه‌ی په‌ره‌ستاران په‌رداخت نه‌كراوه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ بایه‌خێك به كێشه و گرفته‌كانیان ناده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی كۆچكردنی به‌رینی پزیشكانی بسپۆڕ و په‌ره‌ستارانی ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌رپرسانی وه‌زراتی بێهداشت و ده‌رمان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی په‌ره‌ستار و پزیشكی بسپوڕ له شارستانه‌كان هۆشداریان داوه.
