به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی فه‌هه‌نگیانی ئێران، دوو مه‌عه‌لیمی به‌ندكراوی خه‌ڵكی شیراز به ناوه‌كانی “غۆڵامه‌ڕه‌زا غۆڵامی كه‌ندازی” و “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“غۆڵامڕه‌زا غۆڵامی كه‌ندازی” له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه به تۆمه‌تێكی ساخته به ١١ ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه له زێدی خۆی مه‌حكووم كراوه. هه‌ر چه‌ند قازی له‌گه‌ڵ ئازادبوونی به پێبه‌ندی ئه‌له‌ڵكترۆنیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه، به‌ڵام قبووڵكردنی ئه‌و بڕیاره به واتای قبووڵكردنی ئه‌و حوكمه نادادپه‌روه‌رانه‌یه. هه‌روه‌ها “ئیره‌ج ڕه‌هنه‌ما” له په‌یامێكدا وتوویه كه ماوه‌ی ٩٩ ڕۆژه بێ تاوان له زیندانی عادل ئابادی شیراز به‌ندكراوه و داوا له ته‌واوی هاوكاره‌كانی ده‌كات له ئاست ئه‌و زۆڵمه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن. ئه‌و دوو چالاكه سنفیه ڕایانگه‌یاندووه كه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای نادادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ریانه‌دا له ڕۆژی ٢٣ی به‌فرانباره‌وه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یێكیان بۆ پێش بێت ئه‌و كۆماری ئیسلامی به به‌رپرسیار ده‌زانن.
