ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانبار، كه‌م ئه‌ندامانی ئێران پاش بانگه‌وازی ڕۆژانی ڕابردوو، له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ڕژیم له تاران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌دا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.
كه‌م ئه‌ندامان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسای پشتیوانی له كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكانات، زیادكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی بێهزیستیه‌وه وه‌ری ده‌گرن، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و بایه‌خ دان به ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌م ئه‌ندامان له چه‌ندین شاری ئێران خۆیان گه‌یانده به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه و بودجه، به‌ڵام هێزه ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و ڕێگه‌یان نه‌دا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌ڕێوه ببه‌ن.