له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و هێرشی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر حووسیه‌كان، حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی بڕیاری جێگیركردنی یگانه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی له سنووره‌كانی وڵات ده‌ركردووه.
“كه‌یوومه‌رس حه‌یده‌ری” فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌ستیاربوونی دۆخی ناوچه‌كه، ١١ تیپی هێرشبه‌ر له سنووره‌كان جێگیر كراون. له سیسته‌می نوێ دا پێنج یگانی په‌هبادی و پێنج یگانی مووشه‌كی بوونیان هه‌یه و سیسته‌می به‌رگریش به‌هێز كراوه.