ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ئازه‌بایجانی سه‌ردانی ماڵی “یوروش مێهرعه‌لی به‌یگلوو”، چالاكی سیاسی به‌ندكراو له زیندانی ته‌ورێزیان كرد و پشتیوانی خۆیان له‌و چالاكه مه‌ده‌نییه ده‌ربڕی.
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی ئازه‌ری كه به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی سیاسی به ناوی “یوروش مێهرعه‌لی به‌یگلوو” بۆ شاری ته‌ورێز سه‌فه‌ریان كردبوو، له مه‌سیری جۆڵفا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌یانی شه‌ممه ژماره‌یه‌كی دیكه له چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ئازه‌ری به مه‌به‌ستی ئیدانه‌ی ڕفاندنی هاوڕێكانیان و درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكرانی “یوروش مێهرعه‌لی به‌یگلوو” سه‌ردانی ماڵی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان كرد و پشتیوانی خۆیان له كه‌سوكاری ده‌ربڕی.
