“شۆعله شه‌هیدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ دوو كوڕی به ناوه‌كانی “فاران و شایان سه‌نایی” سێ شارومه‌ندی به‌هایی دانیشتووی بۆجنۆرد، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به زیندان، جه‌ریمه‌ی ماڵی و بێبه‌شی له مافه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراون.
به‌پێی حوكمی دادگا، “شایان سه‌نایی” به دوو ساڵ و دوو مانگ زیندان و په‌رداختی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی مه‌حكووم و “فاران سه‌نایی” به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و “شۆعله شه‌هیدی” به په‌رداختی ٥٠ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی سزا دراون.