ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی به‌فرانبار، ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر “مێهدی یه‌راحی” هونه‌رمه‌ندی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی، به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر “مێهدی یه‌راحی” نیشانه‌ی به‌هێزبوونی هونه‌ره، چوونكه حكوومه‌ت گۆرانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده وه‌كوو ههڕهشهیێك بۆ سه‌ر خۆی ده‌بێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی پووچه‌ڵی به له‌رزه ده‌ردێنێت. ڕۆژی شه‌شی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، “مێهدی یه‌راحی” له‌سه‌ر خوێندی گۆرانی “رووسهریتوو” له ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی”، به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی” و “تێكدانی بیروڕای گشتی” ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به دوو ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧٤ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كرا.