ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانبار، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا، قوتابیانی شاری كرمانی وه‌كوو قوربانیانی پڕۆپاگا‌ندای ئامووزش و په‌روه‌رشی ڕژیم ناو برد.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه، ئامووزش و په‌روه‌رشی وه‌كوو به‌رپرسیاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ قوتابی كچ و كوڕ له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كرمان ناو برد و ڕایگه‌یاند: میدیاكانی ڕژیم پێش ده‌ستپێكی مه‌راسمه‌كه، باسیان له به‌ڕێوه‌بردنی ئۆردووی قوتابیان له ژێر ناوی “زه‌واری به‌هه‌شت” له شاری كرمان كردبوو. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، بۆ سه‌لماندنی ئیدعاكانی، چه‌ندین وێنه‌ی ته‌بلیغاتی سپای پاسدارانی له ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم وه‌رگرتووه و بڵاوی كردۆته‌وه.