ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی ئاڵمان دژبه ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كۆبووبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی كاسلی ئاڵمان و له‌نده‌نی به‌ریتانیا به دانانی وێنه‌ی “موجاهد كوركور” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” و هه‌ڵواسینی به‌نێر بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رامبه‌ر پێشێلكارییه‌كانی ڕژیم له بواری مافی مرۆڤ بوون. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له‌سه‌ر مێژۆی پڕ له جه‌نایه‌تی كۆماری ئیسلامی قسه‌یان كرد و دژبه به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان به‌رز كرده‌وه.