“فه‌رزانه به‌رزه‌كار” دایكی دادخوازی “عێرفان ڕه‌زایی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری ئامۆل، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ٢٤ مانگ زیندان، جه‌زای ماڵی و كۆمه‌ڵێك سزای ته‌كمیلی مه‌حكووم كراوه.
“فه‌رزانه به‌رزه‌كار” له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئامۆل به سه‌رۆكایه‌تی قازی حه‌سه‌نزاده به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٦ مانگ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه. ناوبراو له دۆسیه‌یێكی دیكه‌دا له‌لایه‌ن لقی ١٠٦ی دادگای ئینقلابی ئامۆل به سه‌رۆكایه‌تی قازی كۆلایی، به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژی نیزام ” به ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌زای ماڵی و به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی وێنه‌ی بێحیجاب”، به په‌رداختی پێنج ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی نه‌خدی و یه‌ك ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چالاكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كراوه. “عێرفان ڕه‌زایی” ٣٠ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكردبوو.