له درێژه‌ی گوشار بۆ سه‌ر كرێكارانی ئێرانی، به‌لانیكه‌م ١١٠ كرێكاری كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد له پارێزگای لۆڕستان به‌بیانووی به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر كار ده‌ركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٤٠٠ كرێكار له كارخانه‌ی نه‌ساجی برووجێرد كاریان كردووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه به‌لانیكه‌م ١١٠ كرێكار پاش ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كانیان، له‌سه‌ركار ده‌ركراون. كرێكارانی ئه‌و كارخانه به شێوه‌ی مامنانهند دوو بۆ سێ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش ٢٥ كه‌س له كرێكارانی به پێشینه‌ی كارخانه بێكار كرابوون. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئاماره‌كان، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ ٥٠٠ كرێكاری ئه‌و كارخانه بێكار كراون له حاڵێكدا یه‌ك مانگ حه‌قده‌ست و دوو مانگ بیمه‌یان په‌رداخت نه‌كراوه.
