ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دوو شارمه‌ندی به‌لووچ له شاره‌كانی خاش و زابل به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له ده‌وازه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی خاش، ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتهمبێلێكی پژۆ كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ گیانی له‌ده‌ستداوه و سه‌رنشینێكی دیكه‌ی ئۆتومبێلهكهش به‌سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕۆژی ڕابردوو، شارومه‌ندێكی به‌لووچی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “ڕه‌حمه‌ت”، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسگای ماككی له شارستانی زابۆل كوژراوه.