کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “كاوه‌ كه‌ریمیان” له‌ مه‌ریوان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر كاوه‌ كه‌ریمیان له‌ مه‌ریوان 1

“كاوه‌ كه‌ریمیان” چالاكی ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی مه‌ریوان و له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مریوانه‌وه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كاوه‌ كه‌ریمیان” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوانه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كراوه‌. ناوبراو ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به‌ دانانی وه‌سیقه و به‌ شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی مه‌ریوان ئازاد كرا.