ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كرێكارانی چوار كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵ له به‌ریتانیا كه كه‌ره‌سته‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌رهه‌م دێنن، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار كارخانه‌یه له شاره‌كانی بۆڕنمۆس”، “لانكشایێر، بڕایتۆن و “گلاسكۆ هه‌ڵكه‌وتوون و ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی دیكه‌ش وه‌كوو بێهداشت و ده‌رمان، موعه‌لیمان، هۆتێله‌كان، زانكۆكان و هۆنه‌رمه‌ندانیش په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به‌و مانگرتنه ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی مانگرتوو خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ، ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و ڕاگرتنی پێدانی چه‌كوچۆڵ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل بوون.