“مێهدی جەوانمەردی”، چالاکی مەدەنیی خه‌ڵكی دێولان، لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“مێهدی جه‌وانمه‌ردی” پێشتر لەلایەن ده‌زگای قەزایی ڕژیم و لە دادگاییەکی نادادپەروەرانەدا، بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بە پانزە ساڵ و هەشت مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ناوبراو سەرەتای مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا.