ژنانی ئه‌رمه‌نی ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی شه‌ممه ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له په‌یامێكی ویدیۆیی دا پشتیوانی خۆیان له خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند.
ژنانی ئه‌رمه‌نی ڕۆژئاوای كوردستان له په‌یامه‌كه‌یاندا، ئیدانه‌ی ژینۆسایدی گه‌لی فه‌له‌ستینیان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه كرد و ڕایانگه‌یاند: خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین وه‌كوو گه‌لێكی چه‌وساوه خه‌باتێكی ڕه‌وایه و كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵان هه‌مان جه‌نایه‌تی جه‌نگیه كه جیهان له ئاستی دا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه. ئێمه خوازیاری گه‌یشتنی هه‌موو مرۆڤێك به مافه ڕه‌واكانیان و خوازیاری ژیانێكی ئینسانی و به‌رابه‌ر بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهانین.