ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری سنه له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، خاوه‌نكار ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قی بیمه‌كانیانی به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه و ئێستا بۆ خانه‌نشینی تووشی كێشه بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، شاره‌داری سنه به بیانووی كێشه‌ی دارایی، پاره‌ی په‌یمانكارانی نه‌داوه و خاوه‌ن شیركهتهكانیش نه‌یانتوانیوه حه‌قی بیمه‌ی خانه‌نشینی كرێكاران به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت بكه‌ن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه كرێكارانی شاره‌داری سنه بۆ خانه‌نشینی تووشی كێشه بوون و له بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه.