شه‌وی سێشه‌ممه ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ١٢ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز، بانه، بۆكان، ئێرانشا و سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی سێشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و به‌وهۆیه‌وه ١٢ كۆڵبه‌ر به ده‌ستڕێژی گوله به‌سه‌ختی بریندار كراون. ناسناوی ئه‌و ١٢ كۆڵبه‌ر بریتیه له: “شاهین(پاشناو نادیار)”، “موراد(پاشناو نادیار)” و ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، “بێهزاد(پاشناو نادیار)” و ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و “سیامه‌ند(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی بۆكان، “سه‌لام(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی ئێرانشا، “موراد(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی سنه، “محه‌ممه‌د جه‌ماڵی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی بانه، “ئه‌سعه‌د حه‌سه‌نپور” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ و خه‌ڵكی گوندی “جافرخان”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، “ئیسماعیل ڕه‌حیمی”، “محه‌ممه‌د ڕه‌شیدزاده” خه‌ڵكی گوندی “ئه‌یووب”، فه‌رزاد فه‌ره‌جی” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و “جه‌وهه‌ر(پاشناو نادیار)” و خه‌ڵكی سه‌قز.