له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٦ هه‌زار مێتری چوارگوشه له جه‌نگه‌ڵه‌كانی پارێزگای گوڵستان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ئینسانیه‌وه له ئاگردا سووتاوه و ١٢ كه‌س به‌هۆی ڕه‌شه‌باوه برینداربوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی سه‌رچاوه سرووشتیه‌كانی پارێزگای گوڵستان، ١٦ هه‌زار مێتری چوار گوشه له جه‌نگه‌ڵه‌كانی كولاله، ڕامیان، مینۆدهشت، عه‌لی ئابادی كه‌توول، گورگان و گالیكش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی گه‌شتیاران له ئاگردا سووتاون. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، به‌هۆی شنه‌ی ڕه‌شه‌باوه كاری كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه زۆر ئه‌سته‌مه و ٦٠ ئه‌سڵه درخه‌ت شكاوه و ١٢ كه‌س بریندار بوون.