ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زڵوه‌ری ١٤٠٢، كاسبكارێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “ڕه‌حمان مه‌عرووفی” به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه له سنووری ئه‌و شاره گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كۆمه‌ڵێك كاسبكار شه‌وی دووشه‌ممه له به‌رزاییه‌كانی چیای قه‌ندیل له نێو به‌فر و به‌سته‌ڵه‌ك گیریان خواردووه و كاسبكارێكی خه‌ڵكی گوندی “گه‌زگه‌سه‌ك”ی سه‌ر به پیرانشار به ناوی “ڕه‌حمان مه‌عرووفی” به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.