شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێك به ناوی “قه‌سیم كه‌ریمی” به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه له سنووری توركیا گیانی له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها شه‌وی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “كاوه سهعیدپور” خه‌ڵكی سه‌قز و “سوبحان مه‌حموودی” خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی بانه و نه‌وسوود كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “كاوه سهعیدپور” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “سوبحان مه‌حموودی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. هه‌روه‌ها شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “فیرووزیان”ی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆما و بهرادۆستی ورمێ، به ناوی “قه‌سیم كه‌ریمی” له به‌رزایه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و ئێران به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.