له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ كۆڵبه‌ری منداڵ له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتۆنه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و سێ كۆڵبه‌ری منداڵ به ناوه‌كانی “شاخه‌وان فه‌یزی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و خه‌ڵكی دیوانده‌ره، “سه‌ركه‌وت عه‌باسی” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز و “دانا(پاشناو نادیار)” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌قز، به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت به‌سه‌ختی برینداربوون.