کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” و “دانیال پایبه‌ندی” له‌ سه‌قز و مهاباد

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور و دانیال پایبه‌ندی

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “كه‌ماڵ ئازادپور” و “دانیال پایبه‌ندی” له‌ شاره‌كانی مهاباد و سه‌قز، به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و دوو شاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

“كه‌ماڵ ئازادپور” ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ شاری مهاباد گیانی به‌ختكرد و ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره‌، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. هه‌روه‌ها “دانیال پایبه‌ندی” ڕۆژی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١،له‌ كاتی به‌شداری له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی”، به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌ختكرد. ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ مه‌راسمێكی گه‌وره‌ به‌ به‌شداری بنه‌ماڵه‌ و خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ له‌ گۆڕستانی ئایچی سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.