به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “فوئاد محه‌ممه‌دی” له كامیاران و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” له بۆكان، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “فوئاد محه‌ممه‌دی” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نزاده” به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان، به دانانی گوڵ ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. شایانی باسه كه ئه‌و دوو گیانبه‌ختكردووه‌ی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد و په‌یوه‌ست به كاروانی نه‌مران بوون.