ئێواره‌ی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی گوندی “نه‌رگی” سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌رگه‌ڤه‌ری ورمێ به ناوی “ئه‌مین خورشیدی”، به هه‌وڵ و تێكۆشانی كه‌سوكار و چالاكانی مه‌ده‌نی له ئێعدام ڕزگاری بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌مین خورشیدی” ١٤ ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ كرا، به‌ڵام چالاكانی مه‌ده‌نی و خزم و كه‌سوكاری ئه‌و به‌ندكراوه توانیان ڕه‌زایه‌ت له بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه وه‌ربگرن و ئه‌و لاوه له سزای ئێعدام ڕزگار بكه‌ن.